- بار : ئەوەی لەسەر پشتی بارەبەری دادەنێن
- بار : ڕەخی ئاڤێ: (زرێبار)
- بار : پڕ و زۆر: (ڕووبار)
- بار : داب و ئاسایی: (دنیاکە لە باری خۆی نەماوە)
- بار : تاوان و قەرەبوو: (من باری جگی خۆم لە تۆ دەوێ)
- بار : ڕاستی و دروستی: (پیاوێکی بێ بارە)
- بار : کار و کردە: (تاوانبار، گوناهبار)
- بار : قرتماغەی سەرلێو: (هەرچەندە گوناهی دەمەکەت بارە لەسەر لێو / حەددی چییە [نالی] کە بڵێ: ماچە کەفارەت) [نالی]
- بار : ئەرک و ڕەنج: (ئەمان چەند بارت گرانە)
- بار : شوغڵ: (خەریکی کاروباری خۆمم)
- بار : بۆخ و سپیایی سەر زمان: (زمانم باری گرتوە)
- بار : نەخۆشی: (بیمار و لەش بەبارم)
- بار : تۆل، پیزە، پز، بێچوی ناو زگ: (پورە حەبێ باری هەیە)
- بار : بەخت و هات: (بابایەکی بار کەووتوم بۆم نایە)
- بار : ساز و تەیاری
- بار : وێنە
گەڕانی فەرهەنگ
هەڵبژێردراو
باچوورە
- باچوورە : قسەی ناماقوڵ
کێشەیەک هەیە؟ ئاگادارمان بکەرەوه