ئاگاداری
ئاگاداری
ئێمە لە فەیسبووک
گەڕانی فەرهەنگ
هەڵبژێردراو

بار

  1. بار : ئەوەی لەسەر پشتی بارەبەری دادەنێن
  2. بار : ڕەخی ئاڤێ: (زرێبار)
  3. بار : پڕ و زۆر: (ڕووبار)
  4. بار : داب و ئاسایی: (دنیاکە لە باری خۆی نەماوە)
  5. بار : تاوان و قەرەبوو: (من باری جگی خۆم لە تۆ دەوێ)
  6. بار : ڕاستی و دروستی: (پیاوێکی بێ بارە)
  7. بار : کار و کردە: (تاوانبار، گوناهبار)
  8. بار : قرتماغەی سەرلێو: (هەرچەندە گوناهی دەمەکەت بارە لەسەر لێو / حەددی چییە [نالی] کە بڵێ: ماچە کەفارەت) [نالی]
  9. بار : ئەرک و ڕەنج: (ئەمان چەند بارت گرانە)
  10. بار : شوغڵ: (خەریکی کاروباری خۆمم)
  11. بار : بۆخ و سپیایی سەر زمان: (زمانم باری گرتوە)
  12. بار : نەخۆشی: (بیمار و لەش بەبارم)
  13. بار : تۆل، پیزە، پز، بێچوی ناو زگ: (پورە حەبێ باری هەیە)
  14. بار : بەخت و هات: (بابایەکی بار کەووتوم بۆم نایە)
  15. بار : ساز و تەیاری
  16. بار : وێنە

باخەڵ baxel

  • باخەڵ : بەر، بەرۆک، نێوانی سنگ و کراس، پاخڵ
  • باخەڵ : باوەش، ئامێز
کێشەیەک هەیە؟ ئاگادارمان بکەرەوه
کۆپی کرا